غانمی لە بابلەوە داوادەكات باشترین خزمەتگوزاری پێشكەشی گەشتیارانی چللە بكرێت

ئەمنی
  • 7-09-2022, 17:39
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وەزیری ناوخۆ عوسمان غانمی لە پارێزگای بابل ئەمرۆ چوارشەممە داوای كرد، باشترین خزمەتگوزاری پێشكەش بە گەشتیارانی چللە بكرێت و بەشێوەیەكی پیشەیی مامەڵەیان لەگەڵ بكرێت.
    نوسینگەی راگەیاندنی وەزیری ناوخۆ لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقیەوە كەوتووە، دەڵێت: دوای پارێزگاكانی نەجەف و كەربەلا، وەزیری ناوخۆ عوسمان غانمی بە یاوەری فەریقی یەكەم روكن عەبدولئەمیر ئەلشەمری جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان و ژمارەیەك لە فەرماندە و ئەفسەران گەیشتە پارێزگای بابل كە یەكێكە لە پارێزگا سەرەكیەكان بۆ گەشتیاران.
    ئاشكراشیكرد: غانمی كۆبوونەوەیەكی فراوانی كرد بۆ گفتوگۆكردن لەسەر جێبەجێكردنی پلانی ئەمنی و خزمەتگوزاری بۆ دڵنیابوون لەسەر سەركەوتنی ئەم سەردانە و داوای كرد باشترین خزمەتگوزاری پێشكەش بە سەردانكاران بكرێت و پەیوەندی لەگەڵ خاوەنەكانی كاروانی خزمەتگوزاری و مامەڵەكردنی پیشەییانە لەگەڵ گەشتیاراندا بكرێت,
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: وەزیری ناوخۆو وەفدی یاوەری گوێیان لەڕوونكردنەوەیەكی وردی دوا ئامادەكارییەكان و ئەركەكانی لایەنە پەیوەندیدارەكان گرت بۆ پاراستنی سەردانكاران.