بەدواداچوون – ا ه ع رۆژنامەی ئاساهی ژاپۆنی، ئەمرۆ پێنج شەممە، بڵاویكردەوە ژاپۆن پێشنیاری بۆ كۆریای باكور كردووە كۆبونەوەی دۆستانەی لوتكە لەسەر ئاستێكی باڵا ئەنجام بدەن. ئەو رۆژنامەیە لەزاری سەرچاوەیەكی كۆریای باكور كە نەیویستوە ناوی ئاشكرا بكرێت دەڵێت، حكومەتەكەی كیم جونگ ئون لەگەڵ سەركردەكانی پارتی كرێكارانی كۆریای باكور تاوتوێی ئەگەری كۆبونەوەیان لەگەڵ ژاپۆندا كردوە. دەشڵێت حكومەتی پیونگ یانگ پلانە دیبلۆماتیەكانی بۆ ژاپۆن رونكردوەتەوە سەبارەت بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ كۆریای باشور و ئەمریكا و چین و ژاپۆن و روسیا. ئاماژە بەوەشدەكرێت لە رۆژانی 25 تا 28ی ئەم مانگە بە شێوەیەكی نافەرمی كیم جونگ ئون سەرۆكی كۆریای باكور سەردانی شی جین بینگ سەرۆكی چینی كردووە، ئەوەش یەكەم جارە سەرۆكی كۆریای باكور گەشتێك بۆ دەرەوەی ئەو وڵاتە بكات لە دوای وەرگرتنی دەسەڵا لە ساڵی 2011 دا.