بەغدا - INA
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران ئەمرۆ چوارشەممە پەیوەندیەكی تەلەفۆنی لەلایەن محەمەد موخبر جێگری سەرۆکی ئێرانەوە پێگەیشت.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتوە، دەڵێت: کازمی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە لایەن محەمەد موخبر جێگری سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە پێگەیشت.
راشیگەیاند: کە جێگری سەرۆکی ئێران جەختی لەسەر گرنگی دەستپێشخەریی دیالۆگی نیشتمانی و هەوڵەکانی حکومەتی عێراق کردەوە بۆ لێكنزیککردنەوەی بۆچوونەکان و ستایشی نزیکبوونەوەی ژیرانەو و عەقڵانییەتی کرد بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سیاسی عێراق.
ئاماژەی بەوەشدا: لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا گفتووگۆكرا لە پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و ڕێگەکانی پتەوکردنیان لە بەرژەوەندی گەلی هەردوو وڵاتی دراوسێ و هەروەها باسکردنی گرنگترین دۆسیەکانی بەرژەوەندی هاوبەش.
هەربەپێی بەیاننامەكە، لەو پەیوەندییەدا ئاماژەكرا بە هەوڵەکانی حکومەت و دەزگا جۆراوجۆرەكانی بۆ دابینکردنی ئاسانکاری و پاراستنی ئەمنی هەموو سەردانکارانی چلەی ئیمام حوسێن - سەلامی خۆای لێ دەکەن - لە شاری کەربەلای پیرۆز.