بەغداد - INA
ئەنجومەنی كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی لەسەر ئاستی وەزاری ڕۆژی چوارشەممە، عێراقی كاندیدكرد بۆ ئەندامێتی دوو لیژنە و دوو پۆست.
ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: ئەنجومەنەكە كۆماری عێراقی بۆ ئەندامێتی ئەنجومەنی یەكێتی نێودەوڵەتی پەیوەندیەكان (ITU) بۆ ماوەی (2026-2023) و ئەندامێتی بۆردی ڕێنمایی ڕادیۆ (RRB) چاودێری یەكێتی نێودەوڵەتی پەیوەندیەكان (ITU) بۆ ماوەی (2023-2026) دەستنیشانكرد.
وتیشی: ئەنجومەنەكە هەروەها عێراقی كاندید كرد بۆ ئەندامێتی لە ئەنجومەنی جێبەجێكاری ئەنجومەنی گشتی نیشتەجێكردنی مرۆڤ (UN-HABITAT) بۆ ماوەی (2023-2026)، بڕیاریشیدا بۆ ماوەی (2023-2032) كۆماری عێراق بۆ پۆستی دادوەری دادگای نێودەوڵەتی یاسای دەریا دەستنیشان بكرێت.