ئەعرەجی جەخت لە گرنگی پیشەیی و بێلایەنی دەزگا هەواڵگری و ئەمنییەكان دەكاتەوە

ئەمنی
  • 7-09-2022, 16:49
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی قاسم ئەعرەجی ئەمرۆ چوارشەممە، جەختی لە گرنگیی پیشەیی و بێلایەنی دەزگا هەواڵگرییەكان كردەوە لە كارەكانیان و دوور لە دەستێوەردانی سیاسی.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: ئەمڕۆ ئەعرەجی بە ئامادەبوونی ئەندامانی دەستە سەرۆكایەتی كۆبوونەوەی دەستەی هەماهەنگی هەواڵگری نیشتمانی (سەركردەكانی كۆمەڵی هەواڵگری عێراقی) كرد و لە كۆبوونەوەكەدا بابەتەكانی لەسەر كارنامەكە تاوتوێ كرد و بڕیار و ڕاسپاردەی پێویستی لەسەریان دەركرد.
    رایگەیاند: لە كۆبوونەوەكەدا باس لە بەهێزكردنی سەركەوتنە چۆنایەتییەكانی ئەم دواییە كرا كە لەلایەن دەزگا هەواڵگرییەكان و هێزە ئەمنییەكانەوە بەدەستهاتوون لە بەدواداچوونی گروپە تیرۆریستییەكانی داعش، لە ڕێگەی بەدواداچوونی داتاكانی سنووری نێوان فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكان، بۆ ڕێگەگرتن لەهەر دەرفەتێكی شاراوە بۆ توخمە تیرۆریستییەكان بۆ سوودوەرگرتن لەو ناوچانە، هەروەها لە كۆبوونەوەكەدا باس لە چڕكردنەوەی هەوڵی ئەمنی و هەواڵگری و سەرخستنی سەردانكاران چللەی ئیمام حسێنی (سەلامی خوای لەسەربێت) كرا و بۆ پاراستنی سەردانكەران.
    ئەعرەجی جەختی لە گرنگیی پیشەیی و بێلایەنی دەزگا هەواڵگری و ئەمنییەكان كردەوە ، وتیشی: بۆ پاراستنی دامودەزگا دەوڵەتییەكان لەگەڵ لایەنێكدا نەبن لە دژی لایەنێكی تر، وتیشی: هەڕەشەی داعش هێشتا بوونی هەیە، كە پێویستی بە چڕكردنەوەی هەوڵی هەواڵگرییە بۆ لەناوبردنی.