بەغداد - INA
مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران و نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق، جینین پلاسخارت، ئەمڕۆ چوارشەممە جەختیان لەسەر گرنگی پشتیوانیكردن لە دەستپێشخەری دیالۆگی نیشتمانی كردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقیكەوتووە دەڵێت: ئەمڕۆ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران پێشوازیكرد لە نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق جێنین پلاسخارت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: لە كۆبوونەوەكەدا گفتووگۆكرا لەبارەی پەرەسەندنەكانی بارودۆخی سیاسی عێراق و دۆخی بنبەستی سیاسی كرا كە وڵات پێدا تێپەردەبێت و ئەو هەوڵانەی كە حكومەت دەیدات بۆ چارەسەركردنی قەیرانەكان و پاراستنی ئاشتی مەدەنی لە وڵاتدا، هەروەك گرتنەبەری ڕێبازی دیالۆگ وەك تاكە ڕێگە بۆ دەربازبوون لەقەیرانە سیاسیەكەی ئێستا و زامنی ئاسایشی عێراق و سەقامگیری گۆڕەپانی ناوخۆو بەشێوەیەك كەخواستی هاوڵاتیان و ئاواتەكانیان بۆ ژیانێكی ئارام و شكۆمەندانە جێبەجێ بكات جەختیان لەسەر كرایەوە.
رونیشیكردەوە: لەدیدارەكەدا باس لەپتەوكردنی میكانیزمەكانی هاریكاریی نێوان عێراق و یونامی كرا لە فایلە جیاجیاكاندا كە پشتگیری سەقامگیری و ئاشتی كۆمەڵایەتی دەكەن.