بەغداد - INA
دادگای فیدڕاڵی ئەمرۆ چوارشەممە، وەڵامی سكاڵاكە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران ڕاگەیاند، و ئاماژەی بەوەشدا: كە ئەو سزایە بەسەر پەرلەماندا دەسەپێنێت بۆ هەڵوەشاندنەوەی كاتێك ئەركی دەستووری خۆی جێبەجێ ناكات.
دادگا لەبەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران لەدوای هەڵبژاردنەوە نوێنەرایەتی خۆیان و كوتلە سیاسییەكانیان ناكەن، بەڵكو نوێنەرایەتی خەڵك دەكەن، بۆیە پێویست بوو كار بۆ بەدیهێنانی ئەو شتانە بكەن كە بۆی هەڵبژێردراون كە بەرژەوەندی خەڵكیە نەك ببنە هۆی تێكشكانی بەرژەوەندیەكانیان و هەڕەشەكردن لە سەلامەتیان و سەلامەتی وڵات بەتەواوی.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە: سەقامگیریی پرۆسەی سیاسی لە عێراق داوا لە هەمووان دەكات پابەند بن بە بەندەكانی دەستوور و تێینەپەڕێنن و هیچ دەسەڵاتێك بۆی نییە بەردەوام بێت لە تێپەڕاندنی ماوە دەستوورییەكان بۆ ماوەیەكی نادیار چونكە ئەمە پێچەوانەی دەستوور و تێكدانی تەواوی پرۆسەی سیاسی و هەڕەشەكردنە بۆ سەر ئاسایشی وڵات و هاوڵاتیان.
ئاشكراشیكرد: ئەو سزایەی كە بۆ جێبەجێنەكردنی ئەركە دەستوورییەكان بەسەر ئەنجومەنی نوێنەراندا سەپێنراوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو ئەنجومەنەیە كاتێك پاساوەكانی هەیە.
رونیكردەوە: دەستووری كۆماری عێراق لەساڵی 2005 میكانیزمی دەستووری بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بەپێی بڕگەكانی مادەی (64/I) ی دیاریكردووە، ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە: دەسەڵاتەكانی دادگای باڵای فیدراڵی دیاریكراوە بەپێی ماددەی 93ی دەستوور و ماددەی 4ی یاسای دادگای باڵای فیدراڵی، كە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی تێدا نیە.
راشیگەیاند: دەستوری كۆماری عێراق بۆ ساڵی 2005 كەمتەرخەمی نەكردوە لە ڕێكخستنی بڕگەكانی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان، هەربۆیە هیچ بوارێك نییە بۆ جێبەجێكردنی تیۆری نەهێشتنی دەستور.
هەر لە بەیاننامەكەی دادگای فیدراڵیدا هاتووە، مەبەست لەپێكهێنانی دەسەڵاتە فیدراڵییەكان بەمەبەستی جێبەجێكردنی ئەو شتانەیە كە لەدەستووردا هاتووە بەپێی دەسەلاتەكانی هەر دەسەلاتێك بۆ زامنكردنی ئەو بنەما بنەڕەتییانەی كە دەستوور لەسەری دامەزراوەوە پاراستنی ماف و ئازادییە گشتییەكان بەپێی چوارچێوە دەستوورییەكان، كە دەستوور لەسەر بنەمایە و پاراستنی ماف و ئازادییە گشتییەكان بەپێی چوارچێوە دەستوورییەكان بەشێوەیەك كە پاراستنی ئاشتیی مەدەنی و یەكپارچەیی وڵات مسۆگەر بكات.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە: واقیعی گشتی لە وڵاتدا بە شێوەیەكی بەرچاو لە كەمبوونەوەدایە چ لەسەر ئاستی خزمەتگوزاری و چ لە ئاستی بڵاوبوونەوەی گەندەڵی دارایی و ئیداریدا كە كاریگەری زۆری لە متمانەی هاوڵاتیان بە دامەزراوەكانی دەوڵەت كردووە و كاریگەری زۆری كردووەتە سەر ئاستی ژیانی خەڵك.