بەغداد - INA
سكرتێری گشتی ئەنجومەنی وەزیران حەمید نەعیم غەزی ئەمرۆ چوارشەممە تەئكیدی لە گرنگی پێدانی حكومەتی عێراق بۆ پرۆژەی شەمەندەفەری هەڵواسراو كردەوەو ئاماژەی بەپێكهێنانی تیمێكی تەكنیكی كرد بۆ دیاریكردنی بەربەستەكانی بەردەم پرۆژەكە.
سكرتارییەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران لەبەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: حەمید نەعیم ئەلغەزی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ پێشوازیكرد لەباڵیۆزی كۆماری فەرەنسا لەبەغدا ئیریك شوفالیە.
غەزی تەئكیدی لەسەر گرنگی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات و پێویستی بەردەوامبوون لەپتەوكردنیان كردەوە لەڕێگەی كۆبوونەوەی دووقۆڵییەوە بۆ دەستنیشانكردنی گرنگترین هاوبەشەكان بەتایبەتی ئابووری و بازرگانی، هەروەك ئاماژەی بە گرنیپێدانی حكومەتی عێراق پڕۆژەی شەمەندەفەری هەڵواسراو كرد، چونكە یەكێكە لەپرۆژە گرنگ و ستراتیژییەكان.
وتیشی: سكرتاریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران تیمێكی تەكنیكی هاوبەشی پێكهێناوە لەنێوان وەزارەتی گواستنەوە و شارەوانی بەغدا كە ئەركی دیاریكردنی گرنگترین بەربەستەكانی ناو هێڵی پڕۆژەكەیە بۆ چارەسەركردنیان.
بەرامبەردا باڵیۆزی فەرەنسا ئاماژەیدا بە گرنگیپێدانی حكومەتی فەرەنسا بەو پڕۆژەیە و ئامادەیی ئەو كۆمپانیایەی جێبەجێی دەكات بۆ سەردانی عێراق و ئەنجامدانی كۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی عێراق، هەروەك جەختی لە ئامادەیی حكومەتی فەرەنسا كردەوە بۆ دابینكردنی هەموو ئامرازەكانی پشتیوانیكردن بۆ عێراق و لەڕێگەی بەشداری كاریگەرەوە لەبنیاتنانەوەی عێراق و دەرەنجامی شەراكەتێكی ئابووری و بازرگانی نێوان هەردوو وڵات.