بەغداد - INA
وەزارەتی پەروەردە ئەمرۆ چوارشەممە، رایگەیاند: لە چوار پارێزگا پڕۆگرامی پێدانی خۆراك لەقوتابخانەكان جێبەجێ دەكرێت.
بریكاری وەزارەتی پەروەردە بۆ كاروباری زانستی عادل بەسیسی بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: پرۆژەی خۆراك هەموو پارێزگاكان ناگرێتەوە، بەڵام تایبەتە بەو پارێزگایانەی كە لە ژێر هێڵی هەژارییەوەن بەپێی پۆلێنكردنی وەزارەتی پلاندانان،
ئەوانیش بریتین لە موسەننا و دیوانیە و زەیقار و بابل، وتیشی: ئەم پڕۆژەیە لە ماوەی ساڵی خوێندنیدا باشتر دەبێت و بە هاوكاری وەزارەت لەلایەن یەكێك لە ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكانەوە پشتیوانی دەكرێت.
ئاشكراشیكرد: پارێزگاكانی نەینەوا و ئەنبار و سەلاحەدین بەهۆی داگیركردنی بەشێك لە ناوچەكانیان لەلایەن چەتەكانی داعشەوە بە بارودۆخێكی سەختدا تێپەڕیون، وتیشی: ئەو پارێزگایانە كۆمەڵێك بەرنامەوە ڕێكخراوی مرۆییان هەیە جگە لەحكومەتی ناوەندی كە گرنگی پێ دەدەن.