بەغداد - INA
دەستەی حەشدی شەعبی ئەمرۆ چوارشەممە، دەستپێكردنی جێبەجێكردنی پلانی سەردانكارانی چللە لە چوار پارێزگا ڕاگەیاند.
فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكانی فوراتی ناوەڕاستی حەشدی شەعبی لیوا عەلی ئەلحەمدانی لە بەیاننامەیەكدا كەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: ئەو لیوایانەی كە لەژێر فەرمانی فەرماندەییەكەدان دەستیان كردووە بە جێبەجێكردنی پلانی ئەمنی و خزمەتگوزاری بۆ سەردانكارانی چللە لە پارێزگاكانی فوراتی ناوەڕاست (دیوانیە و نەجەفی ئەشرەف و بابل و كەربەلای پیرۆز).
ئاشكراشیكرد: سەردانكارانی چللە یەكێكە لە گرنگترین بۆنە ئاینییەكان بۆ موسڵمانانی شیعە و ملیۆنانیشیان بە پێ ڕۆیشتن بۆ شاری كەربەلای پیرۆز بە پەرۆشن بۆ زیندووكردنەوەی نەریتەكە.