عێراق سەرەخۆشی لە چین دەكات بەبۆنەی تراژیدیای بوومەلەرزەكەی ناوچەی سیچوان

سیاسی
  • 7-09-2022, 15:03
  • +A -A

    بەغداد - INA
    سەرۆك كۆمار بەرهەمی ساڵح ئەمرۆ چوارشەممە، بروسكەیەكی ماتەمینی ئاراستەی سەرۆكی چین شی جین بینگ كرد بەبۆنەی بومەلەرزەكەی ناوچەی سیچوان.
    دەقی بروسكە ماتەمینیەكە كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: بە خەم و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی بوومەلەرزەی دڵتەزێنەكەی ناوچەی سیچوانم پێگەیشت كە بووە هۆی قوربانی و بریندار و بێسەروشوێنبوونی ژمارەیەك لە هاوڵاتیان.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە: بەبۆنەی ئەم ڕووداوە دڵتەزێنە، بەناوی گەلی عێراق و بە ناوی خۆمەوە، پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆم بۆ خێزانی قوربانیان و دۆستانی چین رادەگەیەنم، هیوای ئارامگرتنیان و شیفای بەپەلە بۆ بریندارەكان دەخوازم، ئێوە و چینییەكان لە هەموو شتە ناخۆشەكان پارێزراو بن.