رافیدەین دیارنەمانی بڕێك پارە لە یەكێك لە لقەكانی رەتدەكاتەوە

ناوخۆ
  • 7-09-2022, 14:22
  • +A -A

    بەغداد - INA
    بانكی ڕافیدەین ڕۆژی چوارشەممە، دەنگۆی دیارنەمانی بڕێك پارە لەیەكێك لە لقەكانی ڕەتكردەوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی بانكەكە، لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: ئەو هەواڵانەی باس لەوە دەكە كە گرووپ چووەتە ناو لقی سكرتارییەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران و دواتر دیارنەمانی بڕە پارەیەك، نا راستەو درۆیە.
    ئاشكراشیكرد: راگەیاندنەكان بۆ دەستكەوتنی زانیاری دروست دەتوانن پەیوەندی بكەن بە بەشی راگەیاندنی لقی بانكەكان، ئەمەش بۆ خۆلادان لە سەرلێشێواوی ڕای گشتی و زیانگەیاندن بە بەرژەوەندی گشتی.