كەربەلای پیرۆز - INA
وەزیری بەرگری جومعە عیناد ئەمرۆ چوارشەممە دووپاتیكردەوە: یەكە سەربازییەكان شارەزاییەكی گەورەیان هەیە لە پاراستنی سەردانكارانی چللە، ئاماژەی بەوەشدا: پێویستە هەموو كەرتەكان بە باشی پلانەكە جێبەجێ بكەن.
وەزیری بەرگری لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا لەگەڵا پارێزگاری كەربەلای پیرۆز نەسیف خەتابی كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئامادەیبوو، رایگەیاند: سەردانەكەم بۆ پارێزگای كەربەلای پیرۆز بە مەبەستی ئاگاداربوونە لەو پلانانەی كە دانراوە بۆ دڵنیابوون لە پاراستنی سەردانكارانی چلەی ئیمام حسێن (سەلامی خوای لەسەر بێت).
ئاشكراشیكرد: فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكان لە پلانەكەیدا باسی لە یەكە هاوبەشەكان كرد و جەختی لەوە كردەوە كە "یەكەكانمان ئەزموونێكی زۆریان هەیە لەم بوارەدا بەڵام بۆ خراپترین ئەگەر حساب دەكەین.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: بیابانی كەربەلا بە بیابانێكی قوڵەوە بەستراوەتەوە كە تا سنووری سعودیە و ئوردون درێژ دەبێتەوە و ژمارەیەك شانەی چەتە تیرۆریستییەكانی داعش لەو بیابانەدا هەیە و جوگرافیا و سروشتی خاكەكە دەقۆزنەوە، وتیشی: پێویستە هەموو هێزە ئەمنییەكان و یەكەكانی پشتیوانی پلانەكە بە باشی جێبەجێ بكەن.
هەروەك تەئكیدیكردەوە: لە گرنگی پاراستنی ئەمنیەتی سەردانكارانی چلە و ڕووبەڕووبونەوەی هەر هەڕەشەیەك لەم ماوەیەدا لەلایەن داعشی تیرۆریستەوە
وەزیری بەرگری سوپاسی پارێزگاری كەربەلا و فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی هاوكاری و پشتیوانی پارێزگاكەی كرد.