بەرهەم ساڵح و سەید حەكیم جەخت لە گرنگی پتەوكردنی سەقامگیری وڵات و پاراستنی ئاسایشی هاوڵاتیان دەكەنەوە

سیاسی
  • 7-09-2022, 14:14
  • +A -A

    بەغداد - INA
    بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار و سەید عەمار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی، ئەمڕۆ چوار شەممە، جەختیان لە گرنگی پتەوكردنی سەقامگیری وڵات و پاراستنی ئاسایشی هاوڵاتیان و پشت بەستن بە سازان و دیالۆگ بۆ چارەسەركردنی قەیرانی سیاسی كردەوە.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە لە بەغدا پێشوازێكرد لە عەممار حەكیم، سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی، و لەدیدارەكەدا گفتوگۆكرا لەبارەی بارودۆخی گشتی وڵات و پێشهاتە سیاسییەكان.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە: كە لە كۆبونەوەكەدا جەختكرایەوە لەسەر گرنگی پتەوكردنی سەقامگیری وڵات و پاراستنی ئاسایشی هاوڵاتیان و پشت بەستن بە سازان و دیالۆگ بۆ چارەسەركردنی قەیرانی سیاسی بەئاڕاستەی پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەكان و هێنانەئاراوەی داوا رەواكانی خەڵك.