بەغداد - INA
ئەنجومەنی راژەی فیدڕاڵی ئەمرۆ چوارشەممە، ڕایگەیاند: داتاكانی پیشەیی هەڵگرانی بڕوانامەی خوێندنی باڵا و یەكەمەكانیان وەرگرتووە.
ئەنجومەنەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: بەپێی ئەوەی كە بە فەرمانی دیوانی ژمارە 35دا هاتووە و یاسای فریاكەوتنی فریاگوزاری ئاسایشی خۆراك، كارەكانی یەكرتربڕینەكانی پیشەیی لە لایەن فەرمانگەی وردبینی داراییەوە تەواو بووە و ڕەسمیەتی داواكرا بۆ ئەنجامدانی یەكتربڕی كرداریی بە شێوەیەكی كاتی تەواو بووە.
ئاشكراشیكرد: ئەم داتایانە نێردراون بۆ ئەنجومەنی راژەی گشتی فیدراڵی لەگەڵ ئەنجامەكانی یەكتربڕەكە كە ئەنجومەنەكە بە نۆرەی خۆی لیستەكانی ڕێكخستەوە.
رونیشیكردەوە: وردبینیكردنی سنورداركراوەكان بەپێی ئەو داتایانەی كە لەبەردەستدایە لەڕێگەی زانیاری داواكارەكانەوە بەشێوەیەك كە دڵنیابێت لەناساندنی ژمارەی ڕاستەقینەی هەڵگرانی بورانامەی خوێندنی باڵا و خوێندكارە یەكەمەكان كە یاساكانی (67 و 59ی ساڵی 2017) دەیانگرێتەوە.
راشیگەیاند: داواكاران سەردانی ماڵپەری فەرمی سیستەمی وردبینی زانیاری بكەن بۆ یەكەمەكان و هەڵگرانی بروانەی خوێندنی باڵا بۆ دڵنیاكردنەوەی پێگەی یاسایی خۆیان لەسەر ئەگەری جێبەجێكردنی نمرەكان كە دواتر لەڕێگەی فۆرمی دامەزراندنەوە بۆ ئەوانەی كە بەپێی یاسا (67 و 59ی ساڵی 2017) ڕادەگەیەنرێت.
رونیشیكردەوە: پێویستە ئەوانەی گلەییان هەیە، ناڕەزایی خۆیان پێشكەش بە ئەنجامەكانی وردبینی بكەن و ئەو یەكتربڕە كردارییەی كە لە لایەن دەزگای چاودێری داراییەوە تەواو بووە و ئەوەی پشتگیری دەكات بۆ ناڕەزاییەكە كە دوا وادە كاتژمێر 12:00ی بەیانی ڕۆژی شەممە، 10/9/2022 ە.