كه‌ركووك ـ INA ـ مهدي الربحاوي
پارێزگای كه‌ركووك ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه راگه‌یاند" لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ند پێكهێناوه سه‌باره‌ت به‌پرۆسه‌ی سه‌رژمێری گشتی كه‌بڕیاره ئه‌م ساڵ له‌عێراق ئه‌نجام بدرێت.
راكان سه‌عید جبوری پارێزگاری كه‌ركووك به‌ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی راگه‌یاند" لیژنه‌ی باڵا باسی له‌رێكاره‌كانی پێویست كردووه بۆ ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری گشتی له‌كه‌ركووك.
هه‌روه‌ها وتی" له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بڕیاری پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ند دراوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌به‌ر رووشنایی راسپارده‌كانی حكومه‌تی ئیتیحادی و لیژنه‌ی باڵای سه‌رژمێری و ژووری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ناوه‌ندی، كار بكات له‌سه‌ر سه‌رخستنی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری گشتی له‌كه‌ركووك.
پارێزگاری كه‌ركووك ئه‌وه‌شی خسته‌روو كه له‌م كۆبوونه‌وه‌دا باس له‌هه‌ماهه‌نگی و پشتگیری و هاوكاری پێویست كراوه كهكهركووك جیابكاته‌وه له‌روویی كاره‌كانی و به‌شێوه‌یه‌كی بێت كه‌زیاتر له‌خزمه‌تی هاوڵاتیانی دا بێت.