3 داواكراو بەتۆمەتی بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكان لەدوو پارێزگا دەستگیركراون

ئەمنی
  • 7-09-2022, 12:39
  • +A -A

    به‌غدا ـINA
    شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ئەمرۆ چوارشەممە دەستگیركردنی 3 داواكراوی بەتۆمەتی بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكان لەدوو پارێزگا ڕاگەیاند.
    شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت:  بەڕێوبەرایەتی گشتی هەواڵگری و ئاسایش بەردەوامە لە بەدواداچوونی چەتەی تاوانی ڕێكخراو و قاچاخچییەكانی ماددە هۆشبەرەكان لە ڕێگەی بەدواداچوونی مەیدانییەوە، مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی موسەننا بەهاوكاریی دابەشكردنی ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكەرە دەرونیەكان دوو داواكراویان دەستگیركردووە، بەتۆمەتی بازرگانیكردن بەماددە هۆشبەرەكان لە قەزای رومێسە لە پارێزگای موسەننا، ئاشكراشیكرد: تۆمەتبارەكان دوو فەرمانی دادوەریی دژیان دەركراروە بەپێی ماددەی (28 ماددە هۆشبەرەكان).
    ئاشكراشیكرد: لەلایەكی ترەوە مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگیری و ئاسایشی دیوانیە توانیویان لە ڕێگەی زانیاری هەواڵگرییەوە یەكێك لە بازرگانانی ماددە هۆشبەرەكان لە شاری دیوانییە دەستگیر بكەن.