ههولێرـ INA
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باربارا لیف یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵات کۆبووەوە و تیایدا دواپێشهاتە سیاسییەکانی عێراق و ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر پرسی نەوت و گازیان تاوتوێ کرد.
نوسینگهی راگهیاندنی جێگری سهرۆك وهزیرانی ههرێم لهراگهیندراوێكدا كهكۆپیهك بۆ ئاژانسی ههواڵی عێراقی ناردووه راگهیاند" ئهمڕۆ ٧ی ئەیلولی ٢٠٢٢ قوباد تاڵهبانی جێگری سهرۆك وهزیرانی ههرێمی كوردستان لهكۆبونهوهیهكدا لهگهڵ باربارا لیف كه ئەلینا رۆمانۆسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق ئامادە بوو، باس لە ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر پرسی نەوت و گاز و بودجە کرا. جێگری سەرۆک وەزیران لەگەڵ روونکردنەوەی ناوەڕۆکی ناکۆکییەکان و بە ئاماژەدان بە بڕیاری دادگای فیدراڵی رایگەیاند ئێمە کێشەمان لەگەڵ ئەوەدانییە کێ نەوت دەفرۆشێت، بەڵكو کێشەی ئێمە گەرەنتیکردنی بودجە و شایستە داراییەکان و مافە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستانە. داواشیکرد ئەمریکا لەمبارەیەوە زیاتر هاوکاربێت لە چارەسەرکردنی دەستورییانەی ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی دۆخی سیاسی عێراق و دواین پێشهاتە سیاسییەکانی بەغدا کرا. هەردوولا هاوڕابوون کە پێویستە لایەنە سیاسییەکان لەڕێی گفتوگۆی نیشتمانییەوە کێشەکانی نێوانیان چارەسەربکەن و خۆیان بە دووربگرن لە هەر لێدوان و هەڵوێستێک کە ناکۆکی و بارگرژییەکان قوڵتر بکاتەوە.
لە بەشێکیتری کۆبوونەوەکەدا باسی هەنگاوەکانی چاکسازی حکومەتی هەرێم کرا و تیایدا قوباد تاڵەبانی جەختی کردەوە حکومەتی هەرێم پێداگرە لەسەر ئەوەی پرۆسەی چاکسازی لەهەموو سێکتەرەکاندا هەنگاو بە هەنگاو جێبەجێ بکات و ئاماژەی بەوەشدا کە لەماوەی رابردوودا سەرباری گرفت و بەربەستەکان حکومەتی هەرێم کۆمەڵێک هەنگاوی گرنگی ناوە. داواشیکرد ئەمریکا وەکچۆن لە ماوەی رابردوودا هاوکار و پاڵپشتی حکومەتی هەرێم بووە لە پرۆسەی چاکسازیدا، بۆ لەمەودواش لە هاوکارییەکانی بەردەوام بێت.