بەغداد - INA
فەرمانگەی ڤێتێرنەری سەر بە وەزارەتی كشتوكاڵ ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: كە دوو مادەی بەكارهێناوە بۆ نەهێشتنی مێرووی قەراد كە هەڵگری تای خوێنبەرە، لەگەڵا دانانی مەرج بۆ هێنانی ئەو ئاژەڵانەی لە دەرەوە هاوردە دەكرێن.
بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەكە سامر خەفاجی بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: فەرمانگەكە ساڵانە دەست دەكات بە دوو هەڵمەتی بەهار و پایز بۆ مەبەستی پڕژاندنی ئاژەڵ و شوێنەكان بۆ كۆنترۆڵكردنی هۆكاری نەخۆشی تای خوێنبەربوون، كە مێرووی قەرادە، وتیشی: لە هەموو جیهاندا هیچ ڤاكسینێك نییە بۆ ئەو كەسانەی كە نەخۆشیان هەیە.
رونیشیكردەوە: لە یەكەم مانگی ئایاری ڕابردووەوە، هەڵمەتێكی پڕژاندنی مانگا و گامێش و مەڕ و بزنی لەهەموو شوێنەكان دەستپێكردووە.
وتیشی: 15 نەخۆشخانەی ڤێتێرنەری لەپارێزگاكان ڕاسپێردران بۆ پێكهێنانی تیمی ڤێتێرنەری كە 295 تیپی ڤێتێرنەری پێكهاتوون لە ڤێتێرنەری و ستافی پشتیوانیكردنیان بۆ هەماهەنگی بەردەوام لەگەڵ فەرمانگەكانی تەندروستی گشتی لەپارێزگاكان.