نەزاهە لەبانكی حكومی دەست بەسەر 14 مامەڵەی قەرزی ساختەكاریدا دەگرێت

ناوخۆ
  • 7-09-2022, 11:53
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    دەستەی نەزاهەی فیدڕاڵی ئەمرۆ چوارشەممە، دەست بەسەرداگرتنی 14 مامەڵەی قەرزی ساختەكار لە بانكی حكومی راگەیاند.
    بەشی لێكۆڵینەوەی دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: تیمی بەڕێوبەرایەتی لێكۆڵینەوەی بەغدا كە چوو بۆ یەكێك لە لقەكانی بانكی ڕەشید لە بەغدا، توانی دوای ئەنجامدانی بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە و كاری وردبینی بۆئەسڵیی (14) قەرزی ساختەكاری بكات، بۆ ڕوودانی پلانگێڕی لەلایەن گروپێك لە فەرمانبەرانی بانك لە پێدانی قەرز.
    رونیشیكردەوە: بڕی قەرزەكان لەنێوان (15-20) ملیۆن دینار بۆ هەر قەرزێك، لە چوارچێوەی ئەو قەرزانەی كە بە پڕۆژە بچووكەكان بەخشراوە، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: هەمواركردنی لێدوانی حیساب بۆ جوڵەی كڕیارەكان بۆ ئەم قەرزانە.
    راشیگەیاند: لە ڕێگەی ئەو پشكنینانەی تیمەكە ئەنجامیان داوە، دەركەوت كە هەموو ئەو بەڵگەنامانەی كە بۆ قەرزەكان پێشكەش كراون ساختەكراون.
    ئاشكراشیكرد: ڕێكخستنی ڕاپۆرتی دەستبەسەرداگرتنی بابەتەكان و  تاوانبارەكان كراوە و پێشكەشی بە دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی ڕەسافە كراوە.