بەغداد- INA
بانكی ڕافیدەین ئەمرۆ چوارشەممە، قەرزی بۆ نۆژەنكردنەوەو ئاوەدانكردنەوەی خانووی نیشتەجێبوون بۆ هاوڵاتیان و فەرمانبەران و خانەنشینان بەپێی ڕێنماییەكان دیاریكرد.
بانكەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: قەرزەكان بۆ نۆژەنكردنەوە و ئاوەدانكردنەوەی خانووەكانی نیشتەجێبوون بڕی 50 ملیۆن دینارە و لە یەك پارەدا، بە ماوەی 10 ساڵ و سودی لەسەدا 5 وەردەگیرێتەوە.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە: تاكە ناوەندی داواكردنی قەرزەكە لقەكانی بانكەكەن كە لە بەغدا و پارێزگاكان بونیان هەیە.