هه‌ولێر ـ INA
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له مارشال سامى سامپسۆن ڕاوێژكارى باڵاى سه‌ربازيى به‌ريتانيا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئافريكا و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌راگه‌یندراوێكدا كه‌كۆپیه‌ك بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه راگه‌یاند" له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا كه وه‌زيرى پێشمه‌رگه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو، په‌يوه‌ندييه‌كانى به‌ريتانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسيى عێراق، مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و جموجووڵه‌كانى داعش، پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا تاوتوێ كران.
سه‌رۆك نێچيرڤان جه‌ختى له پێويستيى به‌رده‌واميى هاوكاريى به‌ريتانيا و دۆستان له كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى كرده‌وه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و سه‌رخستنى پرۆسه‌ى چاكسازى و ڕێكخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یندراوه‌كه‌دا هاتووه كه‌هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێويستيى گه‌يشتنى لايه‌نه سياسييه‌كان به لێكگه‌يشتن و ڕێككه‌وتن بۆ تێپه‌ڕاندنى سه‌ختى و ته‌حه‌دييه‌كانى به‌رده‌م پرۆسه‌ى سياسى له عێراق و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى سياسيى وڵات، هه‌روه‌ها جه‌ختيان له گرنگيى يه‌كڕيزيى لايه‌نه سياسييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه.
دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ، پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه‌وه بوو كه به‌ڕێز كونسولى گشتيى به‌ريتانيا له هه‌ولێر ئاماده‌ى بوو.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد