بەغداد - INA
وەزیری بەرگری جومعە عیناد سەعدون، ئەمرۆ چوارشەممە گەیشتە پارێزگای كەربەلای پیرۆز.
وەزارەتی بەرگری لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: وەزیری بەرگری جومعە عیناد ئەمڕۆ گەیشتە پارێزگای كەربەلا لەسەرۆكی شاندێك كە فەرماندە باڵاكان و ئەفسەرانی ناو وەزارەتەكەی تێدابوو.
وتیشی: وەزیر لەگەڵ پارێزگاری كەربەلا نەسیف ئەلخەتابی كۆبووەوە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر جێبەجێكردنی پلانی سەردانكارانی چللەی ئیمام حوسێن (سەلامی خوای لەسەر بێت).