بەغداد - INA
پارێزگای نەجەفی ئەشرەف ئەمرۆ چوارشەممە رایگەیاند: دەوامی فەرمی لە ڕۆژی یەكشەممەی داهاتووەوە رادەگیرێت تا كۆتایی سەردانكارانی چللەی ئیمام حوسێن (سەلامی خوای لەسەر بێت).
نوسینگەی ڕاگەیاندنی پارێزگاری نەجەفی ئەشرەف لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: بەهۆی لێشاوی ژمارەیەكی زۆر لە سەردانكاران بەبۆنەی سەردانكارانی چلە پارێزگای نەجەفی ئەشرەف، بەمەبەستی كەمكردنەوەی هاتوچۆ و خۆ تەرخانكردن بۆ خزمەتی حوسێنییە، پارێزگاری نەجەف دكتۆر ماجید وائیلی ڕاگرتنی كاری فەرمی لەفەرمانگەوە دامودەزگاكانی پارێزگا ڕادەگەیەنێت لە ڕۆژی یەكشەممەوە (11/ 9 / 2022) هەتا ڕۆژی یەكشەممە (18/9/2022) .
ئاشكراشیكرد: ئەم بریارە دەزگا ئەمنی و خزمەتگوزاری و تەندروستییەكان ناگرێتەوە و ئەوانی تر دەوامی فەرمی لە ڕۆژی دووشەممە (19 / 9 / 2022) دەست پێ بكات.
ئاماژەی بەوەشدا كە " تاقیكردنەوەكانی خولی دووەم بۆ پۆلی تەواونەكراو لەوانەی ڕۆژی شەممە (10 / 9 / 2022) دوادەخرێت تا دوای سەردانكاران و بەپێی خشتەی تاقیكردنەوەكە دواتر لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەوە دەربكرێت.