بەغداد/ INA
دەستەی دەسپاکی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە فەرمانی بانگهێشتکردنی بۆ بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی کەرکوک وژمارەیەک بەڕێوەبەری دیکە دەرکردووە
دەستەکە لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوتووەوتی دادگەی لێکۆڵینەوەی کەرکوک فەرمانی بانگهێشتکردنی دەرکردووە بۆ بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی کەرکوک وبەڕێوەبەرانی بەشی پلاندانانی پەروەردەیی وسەرپەرشتیاری پەروەردەیی.ڕوونیشی کردەوە کە ئەوتاوانبارانە ناوی چەند وانەبێژیان نەنووسیوە لەلیستی وانەبێژاندا، جگەلەوەش شایستەکانی داراییان بۆیان خەرجنەکردووە.
وتیشی دادگای کەرکوک فەرمانی بانگهێشتنی دەرکردووە بەپێی مادەی 331 ی سزادانی عێڕاقی ژمارە111 ی ساڵی 1969ی هەموارکراو.