عێراق وفەڕەنسا باس لە بەستنی کۆنگرەی بەغداد دەکەن بۆهاوبەشی هاریکاری داهاتوو

سیاسی
  • 6-09-2022, 20:27
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    وەزیری دەرەوە فوادحسین وباڵیۆزی فەڕەنسی لەعێڕاق ئیریک شوڤالی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە بەستنی کۆنگرەی بەغدایان تاووتوێکرد.
    وەزارەتی دەرەوە لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی وەزیری دەرەوە فواد حسین ئەمڕۆ پێشوازیکرد لەباڵیۆزی فەڕەنسا لەعێڕاق.
    وتیشی کە لەمیانەی دیدارێکدا باس لە دۆزەهاوبەشەکان کرا لەوانە بەستنی کۆنگرەی بەغداد کەبەپاڵپشتی فەڕەنسا بەڕێوەدەچێت.
    وتیشی کە لەدیدارەکەدا باس لەهەماهەنگی هەڵوێستەکان کرالەنێوان هەردوو وڵاتدا لەکۆبوونەوەی داهاتووی نەتەوەیەکگرتووەکان لەخولی 77 دا.