کرکوک / INAمهدی ڕبحاوی
بەڕێوەبەرایەتی پارێزگای کەرکوک ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە ڕێگای کەرکوک هەولێرلەڕۆژی چوارشەممەوە دادەخرێت.
بەڕێوەبەری هاتوچۆی کەرکوک محمد اسماعیل بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند سبەی ڕۆژی چوارشەممە کاتژمێر 5 ی ئێوارە ڕێگای هەولێر کرکوک بۆ نۆژەنکرنەوە ڕادەگیرێت.
وتیشی بڕینی ڕێگاکە لەکۆلیژی کشتوکاڵەوە دەست پێدەکات تاکو بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، وتیشی سایدەکەی دیکەی ڕێگاکە کراوەدەبێت بۆ هاتن وچون.
ڕوونیشی کردەوە کەپارێزگاکە کاردەکات بۆ فراوانکردنی ڕێگاوبانە دەرەکیەکان بەتایبەتی ڕێگای هەولێر لەبەرئەوەی گرنگیەکی ئابووری هەیە.