بەغداد/ IN محمد تاڵبی
وەزارەتی پەروەردە ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە پڕۆگرامی شەشی ئامادەیی رزمانی عەرەبی دەگۆڕێت.
بریکاری وەزارەتی پەروەردە عادل بسیسی بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاندکە نەختینەی پێویست بۆ وەزارەت دابیننەکراوە بۆ لەچاپدانی پەرتوک بۆئەمساڵ.
وتیشی کەوەزارەت مکووڕەلەسەر پێشکەشکردنی پێشنیاز بۆلایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ دابینکردنی نەختینە بۆ چاپکردنی پەڕتووک.
ڕوونیشی کردەوەکە پڕۆگرامی زمانی عەڕەبی گۆڕانکاری بەسەردادەهێنرێت وساڵی داهاتوو کاری پێدەکرێت.
ئاماژەشی بەوەدا کە کادیرانی وەزارەت لە یەکی ئەیلولەوە دەستیان بەدەوام کردووەو یەکی مانگی تشرینیش دەست بەدەوامی قوتابخانەکان دەکرێت.