بەغداد/ INA
ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە بڕیاریدا کە ئەوانەی لەمڕوداوانەکوژران بەشەهید هەژماربکرێن و بریندارانیش یاساێ قەرەبووکرنەوە بیانگرێتەوە.
وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری ڕۆشنبیری لەپرێس کۆنفڕانسێکدا کە پەیامنێرمان ئامادەی بوو وتی سەرۆک وەزیران
مستەفاکازمی لەمیانەی دانیشتنەکەدا وتی حکومەت تاکودوا چرکەکان لەکاری خۆی بردەوام دەبێت.
هەروەها لەدانیشتنەکەدا بڕیاردرا کە ئەوانەی لەو ڕووداوانەی دواییدا کوژران بەشەهید هەژماربکرێن بریندارەکانیش یاسای قەرەبووکرنەوە بیانگرێتەوە.
وتیشی کە ئەنجومەنی نوێنەران لەو دانیشتنەدا
شەش ملیاردیناری تەرخان کرد بۆ بەڕێوەبردنی یادی چلەی عاشوڕا ودەسەڵاتیشی دایە وەزیری پلاندانان کە ڕێککەوتنی جێبەجێکار لەگەڵ یەکێتی ئەوڕوپا واژۆ بکات، وهەروەها 25 ملیۆن لەلایەن یەکێتی ئەوڕوپاوە پێشکەش بەعێڕاق دەکرێت.