.بەغداد/ INA
دەستەی دەسپاکی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە دەرچونی5 بڕیاری بۆ پارێزگاری پێشووی بابل ڕاگەیاند.
دەستەکە لەبەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کۆپیەکی لێدەسکەوت وتی فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی لەدەستەکە 5 بڕیاری بۆ
پارێزگاری بابل دەرکردووەکە بڕیارەکان دەگەنە 18 ساڵ زیندانیکردن.
هەروەها دادگای کەتنی بابل دەستەی سێیەم تایبەت بە مەلەفی دەسپاکی بڕیاری 7 ساڵ زیندانی و 10 ملیۆن دیناری بۆ پارێزگاری پێشووی بابل دەرکردووەئەویش لەبەر ساختەکردن لە چاککردنی شەقامی 80 ونەدانی شایستەکان بەسەپاندنی10٪ ی گوژمەخەرجکراوەکان.
هەروەها دادگا سزای پێنجساڵی دیکەی زیندانیشی بۆ دەرکرد لەبەر ئەوزیانانەی گەیاندویەتی بەمۆڵکی گشتی.
جگەلەوەش دادگای تاوانی حللە سێ بڕیاری دیکەشی دەرکرد بۆ تاوانبارەکە کەدەگاتە زیندانیکردن بۆ ماوەی دووساڵ لەبەردامەزراندنی وەهمی بەپێی بڕیاری12 ساڵی2019 .
هەروەها تۆمەتبارەکە بەپێچەوانەی بڕیاری
13 ی ساڵی 2006 تایبەت بەوەبەرهێنان کاری کردووەو پێچەوانەی یاسای گۆڕینی پارچە زەویەکان ئاکاری نواندووە هەرچەندە مامەڵەی فڕۆشتنی پارچەکە لەئاراداهەبووە بەپێی یاسای ژمارە21ی ساڵی 160ی ساڵی 2013 .
ڕوونیشی کردەوەکە بڕیارەکان بەپێی یاساکانی
160 ساڵی 1983 وهەردوو مادەی 331و 340 لەیاسای سزادانی عێڕاقیدەرکراون و سەرجەو پارەگوازڕاووەنەگوازراوەکانیشی دەستیان بەسەرداگیراوە.