لێژنەی دارایی پەرلەمان مشتومڕی خەرجیەکانی ساڵی داهاتوو یەکلادەکاتەوە

ناوخۆ
  • 6-09-2022, 13:25
  • +A -A

    بەغداد/ INA نوڕ زەیدی
    لێژنەی دارایی پەرلەمان ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە مشتومڕی پەیوەست بە نەبوونی بودجە بۆساڵی داهاتووی یەکلاکردەوە.
    ئەندامی لێژنەکە سجاد سالم بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند لەحاڵەتێکدا گەر بوودجەی ساڵی داهاتوو نەڕاستێنرێت ئەوا سیستەمی 12/1 ی بوودجەی ساڵی2021 پەیڕەودەکرێت بۆساڵی داهاتوو.
    وتیشی بوودجە تەنها خەرجکردن نیە بەڵکو ئاکارێکی ئابووری وکۆمەڵایەتی وسیاسیە بۆ دەوڵەت ونەبوونیشی کێشەی گەورە دروست دەکات.
    ئاماژەشی بەوەدا کە کەڵەکەبوونی دارایی واباشترە بەشێوەیەکی بەرهەمهێنەزانە مامەڵەی لەگەڵدابکرێت بۆ زیادکردنی داهات
    وەکو دروستکردنی کارگە.
    هەروەها ڕاوێژکاری هونەری سەرۆک وەزیران هەیسەم جبووری پێشووتر وتبووی نەبوونی بوودجە کێشە بۆ مووەدروست ناکات و ڕوونیشی کردەوەکە حکومەت بۆی هەیە زیادەی نەختینە بەکاربهێنێت.
    جبووری لەلێدوانێکدا بۆ کەناڵی العڕاقیە وتی" زیادەی نەختینەیی دەبێ بەیاسا خەرجبکرێت ڕوونیشی کردەوەکە مووچەو بەگەڕخستن پەیوەندی بە بوودجەوەنیە ئەویش بەپێی مادەی13 ی یاسای دارایی ژمارە 6 ی ساڵی 2109.
    وتیشی کە نەبوونی بودجە دەسەڵاتی خەرجی 1/12 دەداتە دەست حکومەت بەپێی یاسای بوودجەی ساڵی پێشوو.