بەغداد/ INA
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە دەسگیرکرنی هەشت داواکراوی ڕاگەیاند.
شانەکە لە بەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی هێزێکی سەربە فیڕقەی پیادەی شەشەم توانی داواکراوێک بەپێی مادەی 1/4 ی تیرۆر دەسگیربکات ئەویش پاش بەدەستهێنانی زانیاری هەواڵگری.
وتیشی کە هێزێک لەلیوای سێیەمی سەربە فیرقەی یەکەمی پۆلیسی فیدڕاڵی توانی گروپێک دەسگیربکات کەدەستیان لەکوشتنداهەبوو ئەویش پاش بەدەستهێنانی زانیاری هەواڵگری کەپاش لێکۆڵینەوە و ڕووانین وپشکنینی کامێراکانی چاودێری دەسگیرکران.
هەروەها شانەکە ڕوونیکردەوەکە مەفرەزەکانی کاروباری زاڵگەکان وپشکنینی ئۆتۆمبێلەکان توانی پێنج تومەتبار دەسگیربکات کەبەچەندتۆمەتێک تاوانباربوون
ودەیانویست کە لە زاڵگەکانی ابو غرێب و ئەبوغرێبی نوێ و گەڕەکی انتساڕ وتاجی وڕووباری دیجلەوە بێنە ناو شاری بەغداد.
وتیشی ئەوتۆمەتبارانە حەواڵەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کران وڕێکاری یاساییان بۆ دەگرترێتەبەر.