بەغداد/ INA
وەزیری دەرەوە فواد حسین ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەتیکردەوەلە پێویستبوونی پاراستنی دیموکراسی وئاشتەوایی.
بەیاننامەی وەزارەت کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی" وەزیری دەرەوە پێشوازیکرد لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڕبارا لیف وشاندی یاوەری ، وتیشی کە لەمیانەی دیدارەکەدا باس لە پەیوەندیە دووقۆڵیەکان و مەسەلە هاوبەشەکان کراوجەختکرایەوەسەر سەقامگیری عێڕاق لەهەموو ڕوویەکی سیاسی و ئەمنیەوە.
بەیاننامەکە وتی وەزیری دەرەوە باسی لەبارودۆخی سیاسی عێڕاق کرد و باسی لەو ڕووداوەدڵتەزێنانە کەرد کە ڕوویان لەعێڕاق کرد لەم ماوەیەی پێشودا.
هەروەها ڕوونیکردەوەکەهەردوولا باسیان لەبارودۆخی نێودەوڵەتی هەرێمی وپەیوەندیەکانی ئەمریکا کردلەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران وڕەوشی دانوستانەکانی ڤیەننا.
هەروەها وەزیری دەرەوە جەختیکردەوەلەسەر بونیادنانی سەقامگیری لە سوریا کەڕەنگدانەوەی بەسەر عێڕاقیشدا دەبێت و وتیشی کە عێڕاق پاڵپشتی سەقامگیری ئەم وڵاتە دەکات لە ڕووی نێودەوڵەتیەوە.