بانکی ڕافیدەین ئاگاداری دەدات سەبارەت بەهەندێک لایەن کە گوایا قەرزبە حەشدو بە هێزەئەمنیەکان دەدەن

ناوخۆ
  • 6-09-2022, 11:00
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    بانکی ڕافیدەین هۆشداری دا دەربارەی جەند لایەنێک کە گوایا قەرزدەبەخشن بەحەشدو بەهێزەئەمنیەکان.
    نووسێنگەی ڕاگەیاندنی بانکەکە بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە چەند نوسینگەیەک هەن بڵاویان کردۆتەوە گوایا هەماهەنگیان لەگەڵ بانکی ڕافیدەینداهەیە بۆ بەخشینی قەرز ولەیانەکانی فەیسبووکدا ڕەواج بەم کارەی خۆیان دەدەن.
    بەیاننامەکە ڕوونیکردەوە کە بەهیچ شێوەیەک نابێت مامەڵە لەگەڵ ئەولایەنانەدا بکرێت کە هەڵدەستن بە دزینی زانیاریەکانی پەیوەست
    بەهاووڵاتیانەوە و بانکەکە بێبەریبوونی لەولایەنانە ڕادەگەیەنێت کە بەناویەوە قسەدەکەن وڕەواج بەم کارەی خۆیان دەدەن.
    ئەمەو بایاننامەکە ڕوونیکردەوەکە بانکەکە پێشتر ڕانمایی دەرکردبوو بەوەی کە حەشدی شەعبی و هێزەئەمنیەکان قەرزیان پێدەبەخشرێت و ئاماژەشی بەوەدا کە پێدانی قەرز تەنها لەڕێگای لقەکانی بانکەکەوە دەبێت.