به‌غدا ـ INA
سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه سه‌ید عه‌مار حه‌كیم له‌كاتی پێشوازیكردنی له‌باربه‌را لیف یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی نزیك دووپاتیكرده‌وه كه قه‌یرانی سیاسی له‌عێراق چاره‌سه‌ری هه‌یه و چاكسازی له‌چاكسازی ده‌زگاكان ده‌ستپێ ده‌كات.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌ید حه‌كیم له‌راگه‌یندراوێكدا كه‌به‌ده‌ستی ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی كه‌تووه راگه‌یاند" سه‌ید عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكی باسكی حیكمه‌ی نیشتیمانی له‌نووسینگه‌ی خۆی له‌شاری به‌غدا پێشوازی له‌باربه‌را لیف یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی نزیك و ئیلینا رۆمانیسكی باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌عێراق كرد وپێكه‌وه باسیان له‌و پرسانه‌ی كه‌جێگای بایه‌خی هه‌ردوولا و په‌یوه‌ندی نێوان عێراق و وێلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و دواپێشهاته سیاسییه‌كانی له‌عێراق و ناوچه‌كه كردووه.
هه‌روه‌ها سه‌ید حه‌كیم جه‌ختی كردووه كه قه‌یرانی سیاسی له‌عێراق چاره‌سه‌ری هه‌یه ئه‌گه‌ر هه‌موولایه‌نه‌كان ئیراده‌ی چاره‌سه‌ریان هه‌بێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی عێراق، روونیشیكرده‌وه كه شه‌راكه بۆ دروستكردنی بڕیاری عێراقی گرنگه به‌ڵام ئه‌م شه‌راكه مه‌رج نییه به‌به‌شداریكردن بێت له‌حكومه‌ت.
سه‌ید حه‌كیم جه‌ختی له‌ڕێزگرتن له‌ده‌زگا ده‌ستووریه‌كانی عێراق كرده‌وه و وتی" چاكسازی له‌چاكسازی ده‌زگاكان ده‌ستپێ ده‌كات و په‌یره‌وكردنی دیموكراسیه‌ت له‌ئه‌نجامی قوربانیدانێكی زۆری عێراقه‌وه هاتووه له‌رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی دیكتاۆریه‌ت و تیرۆر.
سه‌باره‌ت به‌ره‌وشی ناوچه‌كه سه‌ید حه‌كیم وتی" هه‌ر گفتوگۆیه‌ك به‌ئامانجی هێوركردنه‌وه بێت له‌نێوان لایه‌نه جیاوازه‌كان له‌به‌رژه‌وه‌ندی عێراق و هه‌موو لایه‌ك دایه و عێراق رۆڵی هه‌بووه له‌یه‌كنزیككردنه‌وه‌ی راوبۆچوونه‌كان بۆ دروستكردنی بروا كه گفتوگۆ باشترین رێگایه و جیاوازیه‌كان چاره‌سه‌ریان هه‌یه ئه‌گه‌ر هه‌موو لایه‌ك به‌م ئاراسته‌یه‌وه هه‌نگاو بنێت.