دەستەی دەسپاکی داوادەکات یاسای پاراستنی بەرهەمی ناوخۆ کارابکرێت

ناوخۆ
  • 6-09-2022, 10:34
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    دەستەی دەسپاکی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە داوای کرد کەیاسای پاراستنی بەرهەمی ناوخۆ(هێلکە،مریشک ، ماسی)
    کارابکرێت.
    بەیاننامەی دەستەکە کە کۆپیەکی لای ئاژانسی هەواڵی عێڕاقیە وتی فەرمانگەی خۆپارێزی لەدەستەکە لەڕاپۆڕتێکدا جەختی لەوەکردەوەکە پێویستە وەزارەتی کشتوکاڵ یاسای یەکدەروازەیی کارابکاتەوە بۆ قەدەغەکردنی هەر گەندەڵیەک ئاماژەشی بەوەدا کە پێویستە ئەو شتانەی هاوردەدەکرێن
    ئەویش بەگوێرەی ڕۆزنامەی کشتیاری.
    هەروەها ئەوڕاپۆڕتەی ئامادەکراوە ڕەوانەی نووسینگەی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری کشتوکاڵ و لێژنەکانی دەسپاکی کشتوکاڵ وکاروباری ئابووری کراوەو تیایدا ڕاسپاردەکراوەکە پێویستە شایستەکانی خاوەن پڕۆژە زەرەرمەندەکان خەرج بکرێت ئەویش بەپێی مادەی 38 لەیاسای تەندروستی
    ئاژەڵ ژمارە32 ی ساڵی 2103 ، هەروەها پێویستە کۆمەکی زیاتر ئاڕاستەی جووتیاران بکرێت و پەیین و تۆو دەرمانی پاککەرەوەو ئامێری نوێیان بۆ دابینکرێت و قەرزیان بدرێتێ بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان.
    هەروەها ڕاپۆڕتەکە ئاماژەی بەوەکرد کە پێویستە هەماهەنگی هەبێت لەنێوان هەردوو وەزارەتی کشتوکاڵ و سامانە ئاویەکان بۆ لابردنی ئاستەنگەکان و چارەسەرکردنی کێشەکان سەبارەت بە بەرهەمهێنانی ماسی تاکو ئاستی بەرهەمهێنانەکەی بەرزبکرێتەوە و پسولەکانی پارەش بۆیان چارەسەر بکرێت.
    لەهەمانکاتدا ڕاپۆڕتەکە ئاماژەی بەوەکرد کە سستیەک لەئارادایە لە دابینکردنی تەکنیکی نوێ بۆ پڕۆژەکانی ئاودێری لەسەرجەم ناوچەکاندا.
    ڕاپۆڕتەکە ئاماژەی بەوەش کرد کە تاهەنووکە نەتوانراوە  ئەوبەرهەمانە ڕابگیرێن کەلەڕێگەی هەرێمی کوردستانەوە دەهێنرێنە ناو وڵاتەوە هەرچەندە لێژنەی هەژماری توانای بەرهەمهێنان بۆ کێڵگەکانی پەلەوەری هەرێم پێکهێنراوە.
    هەروەها ڕاپۆڕتەکە ئاماژەی بەوەکرد کە تاهەنووکە ئاماری ڕاستەقینە لەئارادانیە بۆ پڕۆژەکانی ئاژەڵداری و مریشک و پڕۆژە بچووکەکانیش تۆمارنەکراون و پڕۆژەکانی وێسگەی شیری مانگاش کەمن ئەویش لەبەر نەبوونی دڵنیایی لەگەڵ لایەنەکانی کۆمەککردن بۆ ئەوەی ئەوێستگانە بکرێنە بەرهەمهێنی بەتوانا لەڕووی ئابووریەوە، ئەمەجگەلەوەی کە وەزارەتی سامانی ئاوی لەوەرزی زایینی ماسەکاندا هەڵدەستێت بە بنماڵکردنی ڕووبارەکان کەدەبێتە هۆی زاوزێنەکردنیان چونکە بنماڵکردن لە چارەکی کۆتایی ساڵدا پێوستە ئەنجام بدرێت.