بەغداد/ INA
دەستەی کەشناسی ئەمڕۆ سێشەممە باری کەشناسی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند.
بەیاننامەی دەستەکە کۆپیەکی لەلای ئاژانسی هەواڵی عێڕاقیە وتی کە سبەی چوارشەممە ساف دەبێت وهەندێک هەوراویش دەبێت لە
باشور وناوەڕاست، لەناوچەکانی باکووریش ساف دەبێت وپلەکانی گەرماش نزیک ڕۆژی پێشتردەبێت.
ڕۆژی پێنجشەممەش لەسەرانسەری وڵات ساف دەبێت وپلەکانی گەرماش لەڕۆژی پێشتر
کەمتردەبێت لە ناوەڕاستی وڵات، کەچی لەناوچەی باکوور وباشووری وڵات نزیک ڕۆژی پێشتر دەبێت.
هەروەها وتی کە ڕۆژی شەممەی داهاتوو لەسەرانسەری وڵاتدا ساف دەبێت وپلەکانی گەرماش نزیک ڕۆژی پێشتر دەبێت.