ئاسایشی نیشتمانی بەدواداچوون بۆ ڕێکارەکانی لێکۆڵینەوە دەکات سەبارەت بە تیرۆرکردنی ئەفسەر قاسم داود سەلمان لە میسان

ئەمنی
  • 5-09-2022, 22:19
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی بەدواداچوونی ڕێوشوێنی لێکۆڵینەوەی بۆ زانینی هۆکاری تیرۆرکردنی ئەفسەر " قاسم داود سەلمان " لە میسان پشتڕاستکردەوە.
     ئاژانسەكە لە راگەیەندراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، " ماتەمینی بۆ ئەفسەری ئاسایشی كوژراو (قاسم داود سەلمان) دەگێڕن، كە ئەمڕۆ دووشەممە 5/9/2022، لەكاتێكدا بە پارێزگای میساندا تێپەڕیبوو، تیرۆركراوە. 
     جەختیشی كردەوە، كە لە كاتێكدا "بەدواداچوون بۆ ڕێكارەكانی لێكۆڵینەوە دەكات بۆ زانینی هۆكارەكانی ڕووداوەكە و ناسینەوەی تاوانباران و گەیاندنیان بە سزا . هاوخەمی و هاوسۆزی قووڵیشی ئاراستەی بنەماڵە و كەسوكاری کۆچکردوو دەكات و بەڵێن دەدات کە دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، بە ئەفسەر و کارمەندەکانیەوە، وەک چاوی چاودێر و بەنداوی نەبڕاو دەمێنێتەوە بۆ هەر کەسێک هەوڵ بدات سازش لەسەر ئاسایشی نیشتمان و هاوڵاتی بکات.