چەند مووشەکێک لە گوندێکی سنووری خەلیفان دەکەونەخوارەوە

ئەمنی
  • 5-09-2022, 22:03
  • +A -A

    هه‌ولێر ـ INA 

    ئه‌م شه‌و به‌مووشه‌ك هێراش كریه‌ سه‌ر گوندی تاراوه‌ی سه‌ر به‌ناحییه‌ی خه‌لیفان له‌قه‌زای سۆران. 

    هه‌ڵگۆرد شێخ عوسمان سه‌رپه‌رشتیاری ئیداری سۆران به‌ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) راگه‌یاند" به‌چوار مووشه‌ك ئه‌م شه‌و هێراش كریه‌ سه‌ر گوندی تاراوه‌ی سه‌ر به‌ناحیه‌ی خه‌لیفان له‌سنووری ئیداری سه‌ربه‌حۆی سۆران به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه‌ ته‌نها له‌وانه‌یه‌ چه‌ند زیانێكی ماددی هه‌بێت. 

    شێخ عوسمان سه‌باره‌ت به‌سه‌رچاوه‌ی ئه‌م هێرشه‌ و ئامانجی وتی" تاێستا سه‌رچاوه‌ و ئامانجی ئه‌م هێرشه‌ نه‌زانراوه‌، به‌ڵام ده‌ستمان به‌لێكۆلینه‌وه‌مان كردووه‌ سه‌باره‌ت به‌ئه‌گه‌ر و هۆكاره‌كانی ئه‌م هێرشه‌.