کازمی فەرمانی گۆڕینی فەوجە سەربازییەکانی نێوان بەغدا و کەرکوک دەردەکات

ئەمنی
  • 5-09-2022, 21:25
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، سەرچاوەیەکی باڵای ئەمنی رایگەیاند"مستەفا کازمی " فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان فەرمانی بۆ گۆڕینی فەوجە سەربازییەکانی نێوان بەغدا و کەرکوک دەرکردووە.
     سه‌رچاوه‌كه‌ به‌ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA‌)ی راگه‌یاند"مسته‌فا كازمی" فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كان، فه‌رمانی گواستنه‌وه‌ی فه‌وجی هێزه‌ تایبه‌ته‌كانی سێی له‌ قه‌زای تاجی بۆ پارێزگای كه‌ركوك دەركردووه‌. 
     ئەو سەرچاوەیە ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "كازمی فه‌رمانی كشانه‌وه‌ی لیوای 61ی لە فه‌وجی سێی دەركردوە له‌ پارێزگاكه‌وه‌ بۆ ناوچه‌ی سه‌وز له‌ ناوه‌ڕاستی به‌غدا.