وەزارەتی پیشەسازی چوار ڕێوشوێن دەگرێتەبەر بۆ نۆژەنکردنەوەی کارگەکان

ناوخۆ
  • 5-09-2022, 20:33
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکان چوار ڕێوشوێنی دەستنیشان کرد بۆ جێبەجێکردنی پلانەکانی ڕاستکردنەوەی ڕێگاکە و نۆژەنکردنەوەی کارگەکان.
     ناوەندی ڕاگەیاندنی وەزارەتەکە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئاشکرایکرد"وەزارەت پلانی داڕشتووە بۆ نۆژەنکردنەوە و ئاوەدانکردنەوەی کارگەی بەرهەمهێنان بە پشت بەستن بە سەرچاوەی دارایی لە ڕێگەی پەرەپێدان و وەبەرهێنان و ڕاکێشانی وەبەرهێن لە کەرتی تایبەتی ناوخۆیی یان بیانیەوە. 
     ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، "دیارترینیان له‌و پلانانه‌ له‌ ماوه‌ی مامناوه‌ند و درێژخایه‌ندا کە جێبەجێکراون ، پلان هه‌یه‌ كه‌ پشت به‌ كه‌رتی تایبه‌ت و پاڵپشتی لۆجستی له‌ ده‌وڵه‌ت ببه‌ستێت، وه‌ك یاسا و رێنماییه‌كان بۆ كارئاسانی و رێكاره‌كانی وه‌به‌رهێنان و درووستكردنی پلانێكی سه‌لامه‌ت و سه‌رنجڕاكێش لە ژینگەی وەبەرهێناندا. 
     راشیگەیاند کە بودجەکانی رابردوو پاڵپشتی دارایی هەبوو لە ڕێگەی پلانەکانی وەبەرهێنانەوە، بەو پێیەی پشتگیرییەکان لە ساڵی ٢٠٠٨ تا ٢٠١٤ بەردەوام بوو، و بەهۆی هاتنە ناوەوەی چەتەکانی داعشەوە وەستا، بۆیە لەرێگای تەرخانکردنی وەبەرهێنان نۆژەنکرایەوە و ھەیانە تەواو نەبووە یان لەناوچووە یان بەهۆی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانەوە بە شێوەیەکی خراپ کاریگەری لەسەر بووە.