بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، شانەی راگەیاندنی ئەمنی دەستگیرکردنی بکوژی کارمەندێکی شاری بەغدای راگەیاند.
شانەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، "بە كارێكی پڕ لە پەرۆش و بەدواداچوونی بەردەوام، ھێزەکانی دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆ توانیان تۆمەتبارێك بە كوشتنی كەسێك دەستگیر بكەن کە وەک کارمەند لە بانکێک لە بەغدا کاریدەکرد.
ھەروەک ئاماژەی بەوەشکردووە، "پرۆسەی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا دوای ئەنجامدانی تاوانەکە بوە ، دوای کۆکردنەوەی بەڵگەکان .
ھەر لە بەیاننامەکەدا ھاتوە کە دەزگاکە دواتر دان پێدانانی ئەم تۆمەتبارە دەخاتە ڕوو.