دەسەڵاتی دادوەری ڕەزامەندی لەسەر لەناوبردنی ماددە هۆشبەرە و ماددە دەروونییەکان دەدات کە لە پزیشکی دادوەریدا ھەڵگیرابوون

ناوخۆ
  • 5-09-2022, 19:41
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ پێنج شەممە، "هانی موسا عەقابی " وەزیری تەندروستی ڕەزامەندی ئەنجومەنی باڵای دادوەری ڕاگەیاند بۆ لەناوبردنی ماددە هۆشبەرەکان کە لە بەشی پزیشکی دادوەری هەڵگیراون.
     وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا کە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاندووە: "ئەمڕۆ، لەدیوانی وەزارەت، "عەقابی " سەرپەرشتی کۆبوونەوەی دەسەڵاتی باڵای نیشتمانی بۆ کاروباری ماددە هۆشبەرەکان و ماددە دەروونییەکان کرد، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتیی بەشی پزیشکی دادوەری، ڕاوێژکاری تەندروستی دەروونی، و نوێنەرانی وەزارەتەکانی ناوخۆ و داد و کشتوکاڵ و کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و هەواڵگری و ئاسایشی نیشتمانی، و گومرگ و ژمارەیەک پسپۆڕ لە وەزارەتی تەندروستی .
     بەپێی بەیاننامەکە وەزیری تەندروستی لە میانی كۆبوونەوەكەدا جەختیكردەوە، لە گرنگی كۆبوونەوەکە بەبەشداری لایەنە پەیوەندیدارەكان كە ئەركی كۆنتڕۆڵكردن و دۆزینەوەی بازرگانان و لەناوبردنی ماددە هۆشبەرەکان، هەروەک وەزارەتی تەندروستی ناوەندێک بۆ چارەسەرکردنی ئالۆدەبوان دروست دەکات بەھەماھەنگی بەشی بەدواداچوون لە دەسەڵاتی باڵای نیشتمانی بۆ کاروباری ماددە هۆشبەرەکان.
    بە ئاماژەدان بە "ڕۆڵی پزیشکی دادوەری بەشی پزیشکی لە پاراستن و لەناوبردنی ماددە هۆشبەرەکان بەپێی فەرمانە دادوەرییەکان.