دەزگای ئاسایشی نیشتمانی میکانیزمی دەستگیرکردنی بەڕێوەبەرێکی لە پارێزگای میسان رەتدەکاتەوە

ئەمنی
  • 5-09-2022, 19:11
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی میکانیزمی ئەنجامدانی دەستگیرکردنی بەڕێوەبەری دەزگاکەی لە پارێزگای میسان ڕەتکردەوە.
    راگەیاندنی دەزگاکە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA ) كەوتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، "دەزگای ئاسایشی نیشتمانی بەردەوام و بوێرانە بووە لە جێبەجێكردنی ئەركەكانی بۆ پاراستنی ئاسایشی نیشتمان و سەلامەتی هاووڵاتیانی، هەروەها سەروەت و سامانی گشتی ، ھەر لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ڕووبەڕووبوونەوەی سەرانی تاوانبار لە ڕێکخراوی تیرۆرستی و گەندەڵی، ھەروەھا ڕۆڵێکی بەرچاویان گێڕاوە لە دانانی بناغەکان بۆ سەقامگیری ئەمنی لە پارێزگاکانی عێراق.
     ھەر لەبەیاننامەکەدا ھاتوە" ئەوەی لەم دواییانەدا لەمیدیاکان بڵاوكراوەتەوە و لەبارەی هەڵسوكەوتی تاكەكەسەوە، ئەگەر بسەلمێندرێت، تەنیا نوێنەرایەتی ئەو كەسانە ناكات كە تێوەگلاون، هەرچەندە هەڵسوكەوتەکە نوێنەرایەتی ڕەنگدانەوەی ئاستی خۆبەخشی و قوربانیدانی ئەفسەر وکارمەندانی نی یە و ئێمە بوونی پێشێلکاری ڕوون لە میکانیزمی جێبەجێکردنی ھەڵمەتەکە دەبینین کە وێنەگرتن و بڵاوکردنەوەی ئۆپەراسیۆنەکە بە شێوەیەکە زیان بە ناوبانگی دەزگاکەمان و هەوڵ و دەستکەوتەکانی دەگەیەنێت . 
     لە درێژەی بەیاننامەکەدا ھاتوە "لە ژێر رۆشنایی رێنماییەکانی ئاسایشی باڵا، دەزگاکە دووپاتی دەکاتەوە لە پابەندبوون بە هاوکاری نزیک لەگەڵ دەسەڵاتی دادوەری بۆ بەرەنگاربوونەوەی تاوان و ڕەوانەکردنی تۆمەتباران لە چوارچێوە جێبەجێکردنی یاسا.
    ھەرلەبەیاننامەکەدا ئاسایشی نیشتمانی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پشتگیری فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان دەردەبڕێت و داوا دەکات "دامەزراوەکانی راگەیاندن پیشەیی بن بەجۆرێک ، زیان بە خزمەتگوزارییە ئەمنییەکان و ناوبانگ و مێژوویان نەگەیەنێت.