بەغداد/INA
ئەمڕۆ دووشەممە,"ئیحسان عەبدولجەبار ئیسماعیل " وەزیری نەوت ئەنجامی کۆبوونەوەی ئۆپێک پڵەسی ئاشکرا کرد.
وەزیری نەوت، دوای بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی وەزاری (ئۆپێک +) لە ڕێگەی پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنیەوە، کە لە بەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە، وتی “(ئۆپێک +) پەرۆشە بۆ بەدەستهێنانی سەقامگیری زیاتر بۆ بازاڕەکانی جیهان، و کارکردن بۆ گەڕاندنەوەی هاوسەنگی لە نێوان دابینکردن و داواکاری، لە ڕێگەی مامەڵەکردن لەگەڵ واقیع لەگەڵ ئەو بارودۆخ و هۆکارانەی کە کاریگەرییان لەسەرە.
ئاماژهی بهوهشكرد"وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا بڕیاریاندا ئاستی بەرهەمهێنانی ئەو وڵاتانەی بەشدارن لە رێككەوتنەكەدا بەڕێژەی (100 هەزار بەرمیل) لە رۆژێكدا كەمبكرێتەوە،کە لە مانگی 10ەوە دەستپێدەكات، دوای ئەو گۆڕانكارییانەی كە لە بازاڕەکانی نەوت لەم دواییانەدا بەخۆیەوە بینی .
وتیشی"كۆبوونهوهكه پێداچونهوه و تاوتوێكردنی راپۆرته تهكنیكییهكان و راسپاردهكان بۆ پێشهاتهكانی بازاڕی نهوت و هۆكار و كاریگهرهكان، و چاوهڕوانییهكان له ماوهی مانگهكانی داهاتوودا لهخۆگرتبوو.
ھەروەک ئاماژهی به "گرنگی رێككهوتنی بهكۆمهڵ له رووبهڕووبوونهوهی ئهو گۆڕان و ئاڵنگارییانه کرد كه رووبهڕووی بازاڕی نەوت دەبێتەوە .
ھەر لەبەیاننامەکەدا ھاتوە " "حامید یونس" بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ كاروباری تەسفیەكردن و دابەشكردن و "عەلا ئەلیاسری" بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوت،و ژمارەیەك لە بەرپرسانی وەزارەت و کۆمپانیای سۆمۆ بەشدار بونە لەکۆبوەکە وەک لایەنی عێراقی.