بەغداد/INA
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی تەندروستی دۆخی هەفتانەی پەتای کۆرۆنای ڕاگەیاند. وهزارهت له راگهیهندراوێكدا كه گهیشتوونهته ئاژانسی ههواڵی عێراقی (INA)، ئاماژەی بەوەكردووە، "638 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە، هەروەها دوو حاڵەتی گیانلەدەستدانیش ھەبوە ، هاوكات ژمارەی ئەو كەسانەی کە لە نەخۆشییەكە چاكبوونەتەوە گەیشتووەتە هەزار و 695 كەس.
ھەروەک راگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە "ژمارەی ئەو کەسانەی لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ڤاکسینی دژە کۆرۆنایان وەرگرتووە گەیشتووەتە ٢٦ هەزار و ٥٣١ کەس.