شاخەوان عەبدوڵا و كوتراشیڤ جەخت لەسەر پتەوكردنی هاریكاری نێوان بەغدا و مۆسكۆ دەكەنەوە

سیاسی
  • 5-09-2022, 17:57
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە "شاخەوان عەبدوڵا" جێگری سەرۆکی پەرلەمان لەگەڵ "ئێلبروس کوتراشیڤ " باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق باس لە ڕێگاکانی بەھێزکردنی هاوکارییە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست کرد.
     نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەکدا کە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رایگەیاندووە، "شاخەوان عەبدوڵا" لە بەغدا پێشوازی لە "کوتراشیڤ " و وەفدی یاوەری لە ستافی باڵیۆزخانەکە کرد .
    لە کۆبوونەوەیەکدا ، پێشهاتەکانی گۆرانکارییەکانی دۆخی سیاسی عێراق و بانگەوازی هێوربوونەوە و دیالۆگی نێوان لایەنەکان بۆ پرۆسەی سیاسی تاوتوێ کران. 
     بەپێی بەیاننامەکە " شاخەوان عەبدوڵا " ئاماژەی بەوەداوە کە "عێراق ئارەزووی بەردەوامبوونە لە بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و هاوکارییە هاوبەشەکانی نێوان بەغدا و مۆسکۆ، بەتایبەتی لەبواری ئابووریی هاوبەش و پەیوەندیی کولتووری و مێژوویی لەنێوان هەردوو وڵاتی دۆست. 
      جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران هیوای چارەسەرکردنی ململانێکانی خواست لە کۆتایی هێنان بە شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا، چونکە کاریگەرییەکی زۆری لەسەر ئابووری جیهان ھەیە و بۆتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی خۆراکە سەرەتاییەکان.
     لای خۆیەوە كوتراشیڤ رایگەیاند کە "گەل و حكومەتی روسیا پاڵپشتی سەقامگیری عێراق دەكەن و هیوادارن گفتوگۆ و لێكتێگەیشتنی نێوان هێز و لایەنە نیشتیمانییەكان و شەریكەكانی لە پرۆسەی سیاسیدا بەردەوام بێت، هاوكات پشتگیری خۆی بۆ هەوڵەكان بە ئامانجی هێوركردنەوەی دۆخەكە دەربڕی .