بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی میسان وردەکاری گیان لەدەستدانی ئەفسەرێکی دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی لە ڕووداوێکی تاوانکاری لە پارێزگاکە ئاشکرا کرد.
بەڕێوەبەرایەتییەكە لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)تیایدا ھاتوە " ڕۆژی دووشەممە 5-9-2022، ئەفسەرێك بە پلەی عەمید لەگەڵ دوو هاووڵاتی، كە سەرجەمیان لە بەغدای پایتەخت نیشتەجێن، تووشی ڕووداوێکی تاوانکاری بوونە ، لەسەر ڕێگای (عمارە -بەسرە ) ، دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلەکەیان ، لەجۆری پیکاب ڕاستەوخۆ لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە، دسترێژی گوڵیان لێکراوە،لەئەنجامدا بووە هۆی شەهیدبوونی ئەو ئەفسەرەی سەربە دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە بەغدا و گیان لەدەستدانی هاووڵاتییەک و برینداربوونی کەسی سێیەم.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، دوای رووداوەکە بەڕێوەبەری پۆلیسی میسان دەستبەجێ تیمێکی لێکۆڵینەوەی بۆ رووداوەکە و گرتنەبەری هەموو رێوشوێنێکی پێویست مەبەستی دەرخستنی ئەنجامدەران و ھۆکارەکەی پێکھێنا .
ھەر لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە زانیارییە سەرەتاییەکان دەریان خستوە کە ڕووداوەکە بەهۆی وەرگرتنی پارە ڕوویداوە، بەو پێیەی قوربانییەکە (عەمید) بەنیازی کڕینی شت چوە بۆ پارێزگای بەسرە، کە بڕە پارەیەکی لە ناو ئۆتۆمبێلەکە دانابوو ، تاوانکاران بۆ پارە ئەم کارە قەیزەوەنیان ئەنجامداوە .
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەشدا هاتووە، "دەزگا ئەمنییەکان بەردەوامن لە کارکردن و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە بۆ ئاشکراکردنی سەرەداوی تاوانەکە .