قاسم ئەعەرەجی ھاوخەمی خۆی دەربڕی بە شەهیدبوونی ئەفسەرێکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی

ناوخۆ
  • 5-09-2022, 16:12
  • +A -A

    بەغداد/ INA

    ئەمڕۆ دووشەممە، قاسم ئەعەرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی پرسە و سەرەخۆشی خۆی بە شەهیدبوونی ئەفسەرێکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی ئاراستەی کەس و کاری و دەزگاکەی کرد .
     ئەعەرەجی لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، رایگەیاندووە"کە سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی پاڵەوانانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی دەکات بە شەهیدبونی عەمید " قاسم داود " لەکاتی ئەرکدا.
     ئەعرەجی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد" شەھیدانمان ئیراده‌ی ده‌زگاكه‌ به‌هێزتر ده‌كات بۆ به‌رده‌وامبوون له‌ كار بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی بانده‌ تاوانباره‌كان و بازرگانانی ماده‌ی هۆشبه‌ر.