بەغداد/ INA
ھەریەک لە سەرۆكایەتییەكان و هێزە سیاسییەكان لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆ دووشەممە رێككەوتن،لەسەر شەش راسپاردە، کە لەنێویاندا پێكهێنانی تیمێكی تەكنیكی بۆ لێکنزیکردنەوەی دید و بیرۆكە و بۆچوونەكان بەمەبەستی گەیشتن بە هەڵبژاردنی پێشوەختە.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبەیاننامەیەکدا کە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)، رایگەیاندووە"لە درێژەی دەستپێشخەریی و گفتوگۆی نیشتمانیدا، سەرۆکایەتییەکان لەسەر بانگهێشتی"مستەفا کازمی" سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ سەرکردەکانی هێزە سیاسییە نیشتمانییەکانی عێراق کۆبوونەتەوە، بۆ تاوتوێکردنی پێشهاتە سیاسییەکان، و بە ئامادەبوونی نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق.
بەیاننامەکە ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد" لە كۆبوونەوەكەدا لەسەر ئەمانەی خوارەوە لایەنەکان گەیشتنە رێككەوتن:
1- بەشداربوانی کۆبونەوەکە رێککەوتن کە پێشهاته‌كانی دۆخی سیاسی و ئه‌و جیاوازیانه‌ی كه بوونه هۆی ئه‌وه‌ی، هه‌مووان به‌رپرس ده‌كه‌ن له پاراستنی سه‌قامگیری و پاراستنی وڵات له قه‌یرانه‌كان و پاڵپشتیكردنی هه‌وڵه ئارامه‌كان و رێگریكردن له په‌ره‌سه‌ندنی و توندوتیژی و په‌سه‌ندكردنی گفتوگۆی نه‌ته‌وه‌یی بۆ گەیشتن بە چارەسەر، جەختیان لە بەردەوامی دانیشتنەکانی دیالۆگی نیشتمانی کردەوە.
2 لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا تیمێکی تەکنیکی لە هێزە سیاسییە جیاوازەکان پێکبهێنرێت بۆ لێک نزیکردنەوەی دید و بیرۆکەی هاوبەش سەبارەت بە نەخشەڕێگایەک بۆ چارەسەرێکی نیشتمانی و نزیککردنەوەی دیدگاکان بەمەبەستی گەیشتن بە هەڵبژاردنی پێشوەختە و جێبەجێکردنی پێداویستییەکانیان بە پێداچوونەوە بە یاسای هەڵبژاردنەکان، پێکھاتەی کۆمسیۆن.
3- ئامادەبووان جەختیان لە چالاککردنی دامەزراوەکان و شایستە دەستوورییەکان کردەوە.
4- له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بانگهێشتی برایانی ناو رەوتی سه‌در دەکات بۆ به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌ی ھێزە سیاسییه‌كان و تاوتوێكردنی هه‌موو پرسەکان و گه‌یشتن به چاره‌سه‌ر.
5- کۆبونەوە جه‌خت دەکاتەوە له‌سه‌ر پێویستی پەیوەندی نێوان هێزه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، بۆ رێگریكردن له هەر جۆره‌كانی په‌ره‌سه‌ندنێکی نەخوازراو ، وە ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و وتارانه‌ی یان دزه ده‌كه‌ن و زیان به په‌یوه‌ندی برایه‌تی و مێژوویان ده‌گه‌یه‌نێت، و چاره‌سه‌ركردنی کێشەکان له رێگه‌ی یاساییه‌كانی بەردەست، له شێوازێک کە شکۆی گەلی عێراق و هەست و شایستە و ڕێزگرتن لە ڕەچاوکردنی ئایینی و سیاسی و کۆمەڵایەتی بپارێزێت.
6- ئامادەبووان جەختیان كردەوە لەسەر پێویستی بەدیهێنانی چاكسازی لە پێكهاتەی دەوڵەتی عێراقداو هەروەها بایەخدان بە داواكارییەكان بۆ چارەسەركردنی هەر ناهاوسەنگییەك لە چوارچێوە یاسای و كارگێڕییەكاندا لەڕێگەی یاسادانانی پێویست و بەرنامەی كاریگەری حكومی،بە هاوكاری سەرجەم هێزە سیاسییەكان، و بە پشتیوانی گەلی لەوانەش گفتوگۆکردن لەسەر بنەماکانی هەموارکردنەوەی دەستوور.وە پابەندبوون بە بژاردە دەستوورییەکان لە هەموو قۆناغەکانی دیالۆگ و چارەسەرکردندا.